بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ئامادەبوونی دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا (17 ی کانوونی دووەمی 2024)، ڕێکەوتنی هاوبەشی ستراتیژیی نێوان هەر دوو وڵات لە مۆسکۆ واژۆی لە سەر کرا.
ئەم ڕێکەوتنە چەندین بواری وەک ئابوری، بازرگانی، ژینگە، ئەمنی و سەربازی، گەشتیاری، وەرزشی، گواستنەوە و …. لەخۆدەگرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاش واژۆکردنی ڕێکەوتنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەم ڕێکەوتنە ڕێگای پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا ئاسانتر دەکات و هیوادارین وەرزێکی نوێی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات ببینین.
هەروەها سەرۆک کۆماری ڕووسیاش ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی هاوبەشی ستراتیژی دەتوانێت ئاسۆیەکی نوێ بە ڕووی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و تاراندا بکاتەوە./.