بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تیپی تۆپی پێی سپاهان توانی بە یەک گۆڵی ستیڤن ئەنزۆنزی لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا لە تیپی پێرسپۆلیس بباتەوە. ئەم گۆڵە لە خولەکی ٢ بە لێدانی سەری ستیڤن ئەنزۆنزی تۆمارکرا و یاریزانەکانی پاتریس کارترۆن توانییان بە پاراستنی ئەنجامەکە جامی سوپەر ببەنەوە.
ئەمەش لەو دۆخەدایە کە یاریزانەکانی کەریم باغریش لە کاتی یارییەکەدا ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و چەندین دەرفەتی زۆر باشیان هەبوو بەڵام گۆڵپارێزی سپاهان توانی بە کاردانەوەی زۆر باش ڕێگری لە گۆڵی پێرسپۆلیس بکات.
گرنگ ئەوەیە کە تیپی سپاهان بەم سەرکەوتنە یەکەم پاڵەوانێتی خۆیی لە جامی سوپەردا بەدەستهێنا، سەرکەوتنەکەش لە سەر دەستی ستیڤن ئینزۆنزی یاریزانە بەناوبانگەکەی مسۆگەربووە./.