بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێمز ئاڵدەر وتەبێژی یۆنیسێف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرووەکان لە ژنێڤ ڕایگەیاند کە بە پێی ئامارە پزیشکییەکان لە 7 ی تشرینی 2023 ەوە زیاتر لە 15 هەزار منداڵی فەڵەستینی گیانی خۆیان لە دەست داوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە لە 14 مانگی ڕابردوو ڕۆژانە 35 منداڵی فەڵەستینی گیانی خۆیان لە دەست داوە.
سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی 15 ی کانوونی دووەمی 2025 ڕێکەوتنی ئاگربەستی لە نێوان بزوتنەوەی حەماس و ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند./.