توێژینه‌وه‌یه‌ك كه چه‌ند پسپۆڕێكی خۆراكی ئه‌مریكی ئه‌نجامیان داوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خواردنی ته‌ندروست جگه له‌وه‌ی له‌شێكی ته‌ندروست و دوور له نه‌خۆشی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت هاوكات شێوه و ڕوخسار به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر ده‌رده‌خات.
توێژه‌ره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین سی به تایبه‌ت شیلك، پێست نه‌رمتر و جوانتر ده‌رده‌خات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕێژه‌ی مادده‌ی كۆلاجین له پێستدا زیاد ده‌كات. پسپۆڕه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن گرنگییه‌كی زۆر به خواردنی ئه‌و خۆراكانه بده‌ن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین سی، به تایبه‌ت میوه و سه‌وزه‌كانی وه‌ك شیلك و بیبه‌ر و بروكلی و ئه‌نه‌ناس و پرته‌قاڵ. پێشتریش چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه دابوو كه خواردنی پیاز و سێ‌و و مه‌عده‌نوس مرۆڤ له زوو ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیربوون ده‌پارێزێت و پێست جوانتر ده‌رده‌خه‌ن.