بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گاڤی وەرزی ڕابردوو یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی بەرشەلۆنە لە سایەی ڕاهێنانەکانی ژاڤی، بەڵام پێکانەکەی ئەم یاریزانە لە کاتی ئامادەبوونی لە کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە بووە هۆی پچڕانی ڕۆبۆتی قاچی، وایکرد هیچ بژاردەیەکیتری نەبێت جگە لە نەشتەرگەری و دوورکەوتنەوە لە یاریگا بۆ ماوەیەکی زۆر.
ئەم ئەستێرە گەنجە ئیسپانییە بە باشی بە پرۆسەی چارەسەرکردنیدا تێپەڕی و بڕیاریدا زۆر بەم زووانە بتوانێت جارێکیتر بگەڕێتەوە ناو یاریگا و جارێکیتر ببێتەوە ئەستێرەی درەوشاوەی بەرشەلۆنە لە هێڵی ناوەڕاست و لە کۆتاییدا هەمان شت ڕوویدا و ئێستا توانیویەتی بە ڕاهێنانی هانسی فلیک لە سەرەتایەکی دیکەی ژیانی وەرزشیی نزیک بێتەوە.
ورە بەرزەکەی و ئەو کاریگەرییەی لە سەر یارییەکە هەیەتی، فلیکی دڵخۆش و ڕازی کردووە و ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە باشترکردنی ئاستی تیپەکە. هاندەرانی ئەم تیپە هیوادارن ئەم پرۆسەیە یارمەتیدەریان بێت بۆ گەڕانەوە بۆ لوتکەی ڕیزبەندی لالیگا و هەروەها لە چامپیۆنزلیگ لە ماوەی ئەم وەرزەدا./.