بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاستی بەرزی کیمیش لە پێکەوەگرتنی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وایکردووە ببێتە یەکێک لە یاریزانە سەرنجڕاکێشەکانی ئەمڕۆی تۆپی پێی ئەورووپا و زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەورووپا لە چەند مانگی ڕابردوودا چاودێرییەکی وردیان لە سەری بووە.
گرێبەستی ئەم ئەستێرە ئەڵمانییە لە گەڵ بایرن میونشن لەم وەرزەدا کۆتایی دێت و دانوستانەکان بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ لە گەڵیدا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەستیپێکرد، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەنجامێکی دیاریکراو.
سەرچاوە نزیکەکانی ئەم یاریزانە پێشتر بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە چەندین ئۆفەری لە یانەکانی پرێمەرلیگ و هەروەها ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە هەیە بەڵام ئێستا TZMunchen ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوول بە شێوەیەکی نافەرمی دەستیان بە دانوستانەکان کردووە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو یاریزانە ببەنە ڕیزەکانی خۆیانەوە./.