بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرشەلۆنە شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی بیستەمی پاڵەوانێتییەکانی لالیگادا لە یاریگای خیتافێ بەرامبەر ئەم تیپە یاری کرد و هەردوو تیپەکە دوای 90 خولەک هەوڵدان بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوون، بە جۆرێک بەرشەلۆنە نەیتوانی لەم یارییەدا سێ خاڵ بەدەست بهێنێت.
باڵدە لەم یارییەدا هەر لە سەرەتاوە لە پێکهاتەی تیپەکەیدا بوو، لە خولەکەکانی کۆتاییشدا بە هۆی چەندین ناکۆکی لە گەڵ یاریزانانی بەرامبەر کارتی زەردی لە ناوبژیوان وەرگرت. بەڵام دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە ڕایگەیاند کە ڕووبەڕووی سووکایەتی ڕەگەزپەرستانەی هاندەرانی خیتافی بووەتەوە.
ئەو یاریزانە تەنانەت ئەمەی بۆ ناوبژیوان ڕاگەیاندبوو و لەو ڕاپۆرتەدا کە ناوبژیوان ڕەتیکردووەتەوە، هەروەها باسی لەوە کردووە کە داوای لە نوێنەرانی ئەو دوو تیپە کردووە هەنگاو بنێن بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە.
دوای کۆتاییهاتنی ئەم یارییە، یانەی بەرشەلۆنە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی باڵده لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پاڵپشتی کرد./.