بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی ئەرێنیی بە دەستنیشانکردنی مارک ڕوبیۆ دا وەک وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.
ئەنجامی دەنگدانەکان ئاشکرای کردووە کە ناوبراو بە 99 دەنگی ئەرێنی و هیچ دەنگێکی نەرێنی بووەتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
ڕوبیۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەڵوێستی فەرمی ئەمریکا ئەوەیە کە شەڕی ئۆکرانیا دەبێت کۆتایی بێت و هەڵگرتنی سزاکانیش لە دژی ڕووسیا دەتوانێت وەک کارتێکی گوشار لە هەر دانوستانێک لە سەر ئەم دۆسیەیە بەکار بهێندرێت./.