بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرزی هالێڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیارێتی شکستەکانی سوپای ئەو ڕژێمە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 دا لە ئەستۆ دەگرێت و بەم بۆنەیەوە دەستی لە کار کێشاوەتەوە.
ڕۆژی 6 ی ئازاری 2025 دوا وادەی کۆتایی هێنان بە ئەرکەکان و دەستبەرداربوون لە پۆستەیەکی هالێڤی دەبێت.
ناوبراو دانی بە شکستی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی غەززەدا ناوە و ڕایگەیاندووە کە ئامانجەکانی شەڕی غەززە بەدینەهاتوون.
ڕاشیگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاسپاردەی بەرگری لە ئیسرائیل شکستی هێناوە و ئەو ڕژێمە تێچووی زۆر قورسی داوە./.