بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە رژێمی زایۆنیستی بانگەشەی تیرۆری حوسێن فەیاز ناسراو بە ئەبو حەمزە فەیاز فەرماندەی فەوجی بەیت حانوون لە کەتیبەکانی عێزەدین قەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسی کردبوو، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی چاوپێکەوتنی بنەماڵەی شەهیداندا بینرا.
پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئامادەبوونی ئەم فەرماندە باڵایەی حەماس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سوپای داگیرکاری زایۆنیستی لە بەیاننامەیەکدا دانی بە هەڵەکەی خۆیدا ناوە و ڕایگەیاندووە کە ” زانیارییە ئەمنییەکانی پێشوو سەبارەت بە کوژرانی حەسەن فەیاز لە بەیت حانوون هەڵە بووە “.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی 8 مانگی ڕابردوو بانگەشەی شەهیدبوونی ئەم فەرماندە سەربازییەی حەماسی کردبوو./.