بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسرەدین عامر جێگری سەرۆکی دەستەی میدیایی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە وەک چۆن ئەمریکییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەم بزوتنەوەیەدا شکستیان هێنا، ئەمجارەش بڕیارەکەیان بۆ بە تیرۆریست ناساندنی ئەنساروڵڵا، ڕوبەڕوی شکست دەبێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەمریکا ئەنساروڵڵای دەخستە ڕیزی دۆستەکانییەوە، لەوەی مەترسیدارتر بوو کە ناوەکەی خستووەتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
نەسرەدین عامر ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە هۆی پشتیوانییەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن لە خەڵکی غەززە ئەم بڕیارەی داوە و ئەمەش شانازییەکی گەورەیە بۆ یەمەنییەکان.
ڕاشیگەیاندووە کە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە ئەمریکا سەرمایەکەی نییە و هەژماری بانکیشی نییە و ئەندامەکانیشی هیچ کات سەردانی ئەو وڵاتە ناکەن./.