بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک ژنڕاڵی خانەنشینی زایۆنیست لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە و ئاگربەستی غەززە ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هەڵوەشاوەتەوە و توانای گەڕانەوەی بۆ شەڕی غەززە نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حەماس و جیهادی ئیسلامی بۆ دۆخی پێش شەڕی غەززە گەڕاونەتەوە و کۆمەڵگای زایۆنیستی لە شەڕی ناوخۆیی نزیک بوونەتەوە.
بریک ڕایگەیاندووە کە ئەگەر شەڕی غەززە بەردەوام دەبوو، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی توانای شکستی حەماسی نەبوو.
ئەو ژنڕاڵە خانەشنینەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر شەڕی غەززە بەردەوام دەبوو، سەدان ئەندامی دیکەی سوپا دەکوژران و سەرجەم دیلەکان دەکوژران و ڕژێمی زایۆنیستی تووشی کارەساتێکی گەورە دەبوو.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە گەیشتن بە ئامانجی لاوازکردن و لەناوبردنی حەماس شکستی هێنا و هێشتا تونێلەکانی غەززە لە دەستی حەماسدایە و بە پەیوەندیکردنی هەزاران گەنج بۆ ڕیزەکانی حەماس، ئەم بزوتنەوەیە قەرەبووی زیانەکانی کردووەتەوە.
ئێسحاق بریک ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ماندوو و تێکشکاوە و هەر هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕی غەززە دەبێتە هۆی کوژرانی سەدان ئەندامی دیکەی سوپا و برینداربوونی هەزاران ئەندامی دیکە./.