بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سەرجەم هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا ڕاگرتووە، فەرمانەکە بۆ ماوەی 90 ڕۆژ کاری پێدەکرێت.
ترەمپ فەرمانی پێداچوونەوەی بە سەر هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکادا دەرکردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش سەرجەم دامەزراوە دیپلۆماتیک و کۆنسووڵییەکانی وڵاتەکەیی ڕاسپاردووە کە فەرمانەکە جێبەجێ بکەن./.