بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد توس لە دانیشتووانی بەیت لەحم لە کەرتی خۆرئاوا ساڵی 1985 لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەستگیر کرا و لەو کاتەوە لە زیندانەکانی ئەو ڕژێمەدایە.
ناوی محەممەد توس لە ڕیزی ئەو دیلانەدا بوو کە لە قۆناغی دووەمی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە ڕۆژی شەممە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە ئازاد کرا.
ناوبراو بە 40 ساڵ مانەوە لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، بووەتە کۆنترین زیندانیی فەڵەستینی.
ئەو دیلە پاش ئازادکردنی موڵەتی ئەوەی نەبووە لە کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین بە بینینی بنەماڵەکەی شاد ببێتەوە و دەبێت بۆ دەرەوەی ناوچە داگیرکراوەکان بگوازرێتەوە./.