بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سامی ئەبوزەهری یەکێک لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە دانیشتووانی کەرتی غەززە بۆ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت میسر و ئەردەن، وتی کە دانیشتووانی غەززە بۆ ئەوەی خاکی خۆیان بە جێنەهێڵن، پێشوازی لە مردن دەکەن و بە هیچ هۆکار و بیانوویەک واز لەم نیشتمانە ناهێنن.
ناوبراو وتی: هیچ هۆکارێک نییە کات بۆ ئەو پرۆژانە بە فیڕۆ بچێت کە جۆبایدن ئەوانی تاقیکردەوە و بەو هۆیەوە شەڕی غەززە هێندەی خایاندووە.
سامی ئەبوزەهری وتی کە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی غەززە بەسە و هەر هەوڵێک بۆ بەلاڕیدابردنی تووشی شکست دەبێت./.