بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان ڕۆژی یەک شەممە بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا پێشهاتەکانی ناوچەکە بە تایبەت سوریا تاوتوێ کرا و هەر دوو لا جەختیان لە سەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە پێناو سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە هاوئاهەنگی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت تورکیا بکات.
سودانی جەختیکردەوە کە نابێت سوریا ببێتە گۆڕەپانی ململانێکان، لە بەر ئەوەی کە کاریگەریی لە سەر وڵاتانی ناوچەکە دەبێت./.