بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، واکەر کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر گواستنەوەی بۆ میلان بە فەرمی کرا، هێشتا ناتوانێت یاری بۆ میلان بکات و دەبێت چاوەڕێ بکات. ئەستێرە بەریتانی کە لەم وەرزەدا زۆر یاری بۆ سیتی نەکرد، هیوادارە بتوانێت بگاتە مەرجی پێویست و هاوکاری تیپە نوێیەکەی بکات.
بەڵام واکەر ئەمڕۆ لە یاریگای سان سیرۆ دەرکەوت و لە نزیکەوە سەیری یارییەکەی میلان پارمای کرد لە گەڵ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ.
واکەر بە گرێبەستی قەرز پەیوەندی بە میلانەوە کردووە بەڵام بڕگەی گواستنەوەی هەمیشەیی لە گرێبەستەکەیدا هاتووە و پێدەچێت تا ساڵی ٢٠٢٧ یاریزانی میلان بێت./.