بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە وتەی ئەم پزیشکە نەشتەرگەرە، لەم پشکنینە سادەیە کە لە چەند خولەکێک زیاتر ناخایەنێت، دەتوانیت بزانیت کێشەکهت هەیە یان نا. لەم تاقیکردنەوەدا سەرەتا دەبێت بۆ ماوەی چەند خولەکێک چالاکیەک وەک جوڵەیەکی وەرزشی ئەنجام بدەیت بۆ زیادکردنی لێدانی دڵت و گرنگیدان بەو نیشانانەی کە بە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵەوە درووست دەبن، وەکوو هەناسە تەنگی. پاشان پشوو بدە و جارێکی تر ئاگاداری نیشانەکانی بکەرەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەگەر هەستت بە ڕەقبوون یان ئازار لە سنگدا هەبوو لە کاتی چالاکییەکەدا بەڵام لە کاتی پشوودان هیچ کام لەم نیشانانەت نیشان نەدا، نیشانەیەکی مەترسیدارە. ئەم ئازارانە دەتوانن بە هۆی گیرانی خوێنبەرەکانی پێشەوەی دڵەوە بێت.
بۆیە ئەگەر لە کاتی ئەنجامدانی جوڵەی جەستەیی تونددا ئەو نیشانانەی سەرەوەت هەبوو بەڵام لە کاتی پشووەکانیاندا نەما، دڵنیابە کە پێویستە پزیشکی دڵ ببینیت./.