بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەنتەری ماملێ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ هەڵبژاردنی هونەرمەندی ساڵ، بڕیاردرا خەڵاتی ساڵانەی ماملێ بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بدرێتە عەلی ئەکبەر مورادی.
ڕێوڕەسمی خەڵاتکردنی مامڵێ کە ماوەی ١٦ ساڵە لە لایەن ئەم سەنتەرەوە بەڕێوەدەچێت، ساڵانە پێشکەش بە هونەرمەندێک یان گرووپێکی مۆسیقای کوردی دەکرێت کە لە بواری هونەر و مۆسیقای کوردیدا سەرکەوتوو بوون.
شایانی باسە عەلی ئەکبەر مورادی ساڵی ڕابردوو خەڵاتی بلەی زێڕینی لە شاری سلێمانی وەرگرت بە هۆی هەوڵ و خزمەتەکانی لە بواری هونەر و مۆسیقای کوردیدا.
تا ئێستا مورادی دەیان کۆنسێرتی لە وڵاتانی جیاجیای جیهان ئەنجامداوە. هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە بواری پەروەردە و لێکۆڵینەوەدا هەبووە و چەندین بەرهەمی بە زمانی ئینگلیزی لە دەرەوەی ئێراندا بڵاوکراونەتەوە./.