بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ یەکەم جار هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران لە میانەی مانۆڕێکدا هەشت ئامانجی بە درۆنی غەززە لەناوبرد.
درۆنی غەززە درێژی باڵەکانی 22 مەتر و بارستەی بەرزبوونەوەی 3100 کیلۆگرامە.
ئەم درۆنە 35 کاتژمێری بەردەوام دەفڕێت و خێرایی فڕینەکەشی 350 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
توانای هەڵگرتنی ئەم درۆنە 500 کیلۆگرامە کە دەکاتە 13 بۆمب و مەودای فڕینەکەشی 7 هەزار کیلۆمەتر دەبێت.
هەروەها تیژڕەوی کارکردنی درۆنی غەززە 4 هەزار کیلۆمەترە./.