ئەم لێدوانەی دوناڵد ترەمپ کاردانەوەی توندی بزوتنەوەکانی جیهادی ئیسلامی و حەماس ی فەڵەستینی لێکەوتووەتەوە و هاوکات لە لایەن ئەردەن و میسرەوە ڕەتکراوەتەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش شکستە هەواڵگری و سەربازییەکەی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ئەوەی لە توانایدابوو و بە هەموو هاوکارییەکی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و تەنانەت هەندێک وڵاتی عەرەبیش لە دژی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە بەکاریهێنا بەڵام لەوەدا شکستی هێنا کە ئیرادەی ئەم خەڵکە بەتوانا و خۆڕاگرە ڕوبەڕوی شکست بکاتەوە.
نزیکەی 15 مانگ بۆردومانی بەردەوام، کۆمەڵکوژییەکی ئاشکرا بە بەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانییەکانەوە کە بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن، بە هاوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا کە خۆیان بە لایەنگر و بەرگریکاری مافی مرۆڤ دەزانن، کەڵک وەرگرتن لە هەموو توانا سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، نەیتوانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە سەربخات.
ڕژێمی زایۆنیستی پاش ئۆپەراسیۆنە پڕ لە شانازییەکەی زریانی ئەقسای بزوتنەوەی حەماس، چەندین ئامانجی بۆ دەستپێکردنی شەڕی غەززە دیاریکرد. لەناوبردنی حەماس و ئازادکردنی دیلەکان لەو ئامانجانە بوون کە بنیامین نتانیاهۆ بانگەشەی بۆ دەکرد.
لە دوای 15 مانگ بۆردومان و شەڕی وشکانی و ڕووخانی غەززە بە تەواوی، ڕژێمی زایۆنیستی لە گەیشتن بەو دوو ئامانجە شکستی هێنا. نە حەماس لەناوبرا و نە دیلەکانیش بە ڕێگای سەربازی ئازاد کران، بەڵکوو ڕژێمی زایۆنیستی بە نێوەندگێڕی قەتەر و میسر و ئەمریکا ملکەچی داواکارییەکانی بزوتنەوەی حەماس بوو تا بتوانێت دیلەکانی ئازاد بکات.
لە کاتی جێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی دیلەکانیش ڕژێمی زایۆنیستی شکۆ و گەورەیی خۆڕاگریی فەڵەستینی بینی و ئەوەی بۆ ڕوون کرایەوە کە حەماس نەک لەناو نەبراوە بەڵکوو بەهێزەوە گەڕاوەتەوە.
ئێستا دوناڵد ترەمپ بە بینینی ئەزموونی شکستەکانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، هەڕەشەی چۆڵکردنی غەززەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە دانیشتووانی غەززە دەبێت ببرێنە میسر و دانیشتووانی کەرتی خۆرئاوا دەبێت ببرێنە وڵاتی ئەردەن.
تێپەڕبوونی کات ئەوە بۆ خەڵکی ناوچەکە و جیهان دەسەلمێنێت کە ئیرادەی گەلی فەڵەستین و گرووپەکانی خۆڕاگری لەوەبەهێزترە موڵەتی جێبەجێکردنی ئەم پیلانگێڕییە بە ترەمپ بدەن، وەک چۆن پێشتریش لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ئەودا ڕێکەوتنی ئابراهام بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕوبەڕوی شکست کرایەوە./.