بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێراق لە ڕووی تێچووەکانی ژیانەوە لە ئاستی نێودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبیدا لە پێگەیەکی تا ڕادەیەک باشدایە.
لە نێو 139 وڵاتی ئەم ڕیزبەندییەدا عێراق لە ڕووی تێچووەکانی ژیانەوە لە پلەی 112 دایە.
دوورگەکانی ڤێرجین ی ئەمریکا پڕتێچووترین و پاکستان کەم تێچووترین وڵاتن لە ڕووی ژیانەوە لە ئاستی جیهاندا.
لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا ئیمارات لە سەرووی ڕیزبەندییەکەدایە و پڕتێچووترین وڵاتە و لە پلەی 30 ی جیهاندایە.
عێراق لە نێو 18 وڵاتی عەرەبی لە پلەی 13 دایە.
تونس، جەزایر، سوریا، میسر و لیبیا لە عێراق تێچوویەکی کەمتریان هەیە بەڵام وڵاتانی دیکەی عەرەبی تێچووی ژیان لەواندا زیاترە لە عێراق./.