بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێستا بە فەرمی، مارتین ئانسێلمی بوو بە ڕاهێنەری نوێی پۆرتۆ. ئەم هەواڵە بە فەرمی لەلایەن یانەی پۆرتۆی پۆرتۆگالەوە پشتڕاستکراوەتەوە.
ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییە تەمەن 39 ساڵەکە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو تا مانگی حوزەیرانی 2027 واژۆکردووە و جێگەی ڤیتۆر برۆنۆ دەگرێتەوە کە هەفتەی ڕابردوو لە پۆستەکەی لادرا./.