بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی باڵای ڕووسیا بە سەرپەرشتی میخائیل بوگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ سێ شەممە سەردانی دیمەشقی کرد.
بوگدانۆف ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ڕووسیا و سوریا لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا پابەندی پاراستنی یەکپارچەیی، سەربەخۆیی و مسۆگەرکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە سوریایە./.