بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەزیز تەورا ئەندامی کۆمیتەی خۆجێی بەرگری لە گوندی ئەلعەراقیب وتی: هێزەکانی سوپای داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی سێ شەممە 28 ی کانوونی دووەمی 2025 هێرشیان کردە سەر ئەم گوندە بچووکە و بۆ 235 ەمین جار گوندەکەیان وێران کرد.
ناوبراو وتی: هێزەکانی سوپای زایۆنیست وەک گرووپە تاوانبارەکان هەڵسووکەوتیان لە گەڵ دانیشتووانی ئەم گوندەدا کرد.
تەورا وتی: فەڵەستینییەکان دیسانەوە ئەم گوندە ئاوەدان دەکەنەوە.
ناوبراو وتی: لەم گوندەدا دەمێنینەوە و هیچ کات کۆچ ناکەین.
گوندی ” ئەلعەراقیب ” لە بیابانەکانی نەقەب لە 110 کیلۆمەتری باشوری قودس و لە باکوری شاری ” بئر السیع ” دایە و لە ساڵی 1948 لە لایەن زایۆنیستەکانەوە داگیر کرا.
هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەرکردنی دانیشتووانی ئەم گوندە لە ساڵی 1953 دەستیپێکرد. هێزەکانی سوپای زایۆنیست بۆ یەکەم جار لە تەمموزی ساڵی 2010 خانووی دانیشتووانی گوندەکەیان ڕووخاند بەڵام هەموو جارێک لە پاش وێرانکردن و ڕووخانی خانووەکان، لە لایەن خەڵکەوە ئاوەدان کراوەتەوە.
22 خێزان لەم گوندەدا دەژین و بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەوان بە فەرمی ناناسن و لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بێبەش کراون./.