بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانە ڕایگەیاندووە کە لە بەرەبەیانی دووشەممە تا نیوەڕۆی سێ شەممە 28 ی کانوونی دووەمی 2025 زیاتر لە 376 هەزار کەس لە ئاوارەکانی فەڵەستین بۆ باکوری کەرتی غەززە گەڕاونەتەوە.
پێشتر ڕژێمی زایۆنیستی ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی فەڵەستینی بۆ باکوری کەرتی غەززە دەکرد و بیانووی ئازادکردنی ئەربیل یەهودی هێنابووە، بەڵام بەرپرسانی قەتەر ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە بزوتنەوەی حەماس ئەو دیلە زایۆنیستە لە گەڵ 2 دیلی دیکە پێش ڕۆژی هەینی ئازاد دەکات.
ئاگربەستی غەززە لە نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و بزوتنەوەی حەماس لە ڕۆژی 19 ی کانوونی دووەمی 2025 خرایە بواری جێبەجێکردنەوە./.