بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پووکانەوەی ئێسک، نەخۆشییەکی ئێسکە کە بە کەمبوونەوەی هێزی ئێسک دەناسرێتەوە و دەبێتە هۆی ناسکی ئێسکەکان و مەترسی شکاوی زیاد دەکات، بەتایبەتی لە بڕبڕەی پشت و حەوز و مەچەکدا.
پووکانەوەی ئێسک نەخۆشییەکی باو و ئاساییە لە نێو کەسانی بەساڵاچوودا و ئەمەش بە هۆی کێشەکانی شێوازی ژیانەوەیە، بەتایبەتی جگەرەکێشان و نەبوونی چالاکی جەستەیی.
ئەو نیشانانەی کە ئاماژە بە پووکانەوەی ئێسک دەدەن بریتین لە:
کەمکردنەوەی هێزی دەست و ماسولکەکان
شکاوی دوای زەبرێکی سووک
ئازاری توندی خوارەوەی پشت
کەمکردنەوەی چڕی ددانەکان
چەمانەوەی بڕبڕەی پشت
ناسکی نینۆک./.