بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردنی خۆراکی درووست و پابەندبوون بە بنەماکانی خۆراک ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە. میوەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە پاراستنی تەندرووستی گورچیلەکان بە هۆی زۆری ماددە خۆراکییە بەرزەکانیان و ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو. هەندێک لە میوەکان پشتگیری لە هەرسکردن دەکەن و ئاستی شەکری خوێن ڕێکدەخەن و لە کۆتاییدا پشتگیری لە کارکردنی گورچیلە دەکەن.
ژمارەیەک میوە کە بەسوودن بۆ نەمانی بەردی گورچیلە بریتین لە:
شووتی:
سەلمێنراوە کە شووتی زۆر ئاوی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ دەردانی ژەهر و کارکردنی گورچیلە.
توو:
تووەکان ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسێنەریان تێدایە و تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە کە یارمەتی ڕێگریکردن لە هەوکردنی بۆری میز دەدەن.
ئەنەناس:
دەوڵەمەندە بە پێکهاتەیەک بە ناوی برۆمیلین کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەوکردن و پشتگیریکردنی تەندرووستی گورچیلە.
سێو:
سەلمێنراوە کە سێو رێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ و ڤیتامین C ی تێدایە، ئەمەش یارمەتی کارکردنی گورچیلە دەدات و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە کەمدەکاتەوە.
هەنار:
هەنار ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسێنەری تێدایە و لەوانەیە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەوکردن و باشترکردنی کارکردنی گورچیلە./.