بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی باڵای حەماس بۆ یەکەم جار لە پاش ئاگربەستی غەززە لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووە.
شاندەکەی حەماس بە سەرپەرشتی محەممەد دەروێش سەرۆکی ئەنجومەنی ئەو بزوتنەوەیە و پێکهاتبوو لە خالید مەشعەل سەرۆکی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، خەلیل حەیە لە سەرکردە باڵاکان و زاهیر جەبارین سەرۆکی حەماس لە کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین و دوو ئەندامی دیکە.
لایەنی تورکی بەشداربووی کۆبوونەوەکەش پێکهاتبوون لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، ئیبراهیم کاڵین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و چەندین بەرپرسی دیکە./.