بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 30 ی کانوونی دووەمی 2025 ماڵێک لە گوندی ماسۆیی سەر بە قەزای نەغەدە بە هۆی لێچوونی غازەوە تەقییەوە و بەو هۆیەوە دایک و کوڕێک گیانیان لە دەستدا کە تەمەنی دایکەکە 70 ساڵ و کوڕەکەی 40 ساڵ بووە.
لە ئاکامی ئەو ڕووداوەدا 4 ئەندامی دیکەی خێزانەکە بریندار بوون./.