بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری گلۆبۆی بەڕازیل دابەزینی سەیر و سەمەرەی مووچەی نەیماری ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە هیلالی سعوودیە جیابووەتەوە.
نەیمار لە یانەی هیلالی سعوودیە هەفتانە 2.5 ملیۆن پۆندی پێدەدرا، بەڵام مووچەی ئێستای لە سانتۆس یەکسانە بە سێیەم گۆڵپارێزی چێڵسی.
ئەستێرەی بەڕازیلی لە پاریسەوە بە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ هیلالی سعوودیە و ساڵانە 100 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە. نەیمار بە هۆی پێکانەوە تەنیا 7 یاری ئەنجامدا و دوای ساڵ و نیوێک بە زیانێکی 250 ملیۆن یۆرۆیی، سعوودییەکان ناچار بوون گرێبەستی یاریزانەکە هەڵبوەشێننەوە.
گۆڤارە بەڕازیلییەکە ڕایگەیاندووە کە مووچەی هەفتانەی نەیمار لە 2.5 ملیۆن پۆندەوە له سعوودیە دابەزیوە بۆ 32 هەزار پۆند لە سانتۆس. ڕاشیگەیاندووە کە مووچەی ئێستای نەیمار لە سانتۆس یەکسانە بە مووچەی مارکوس بێتنلی کە سێیەم گۆڵپارێزی چێڵسییە./.