بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامە سەربازییەکەی خۆڕاگری گەلی سوریادا هاتووە کە:
” یەکێک لە گرووپەکانی خۆڕاگریی گەلی سوریا لە هەنگاوێکی بوێرانەدا کە پیشان دەدات ورەی خۆڕاگری لە قووڵایی گیانی ئەم گەلەدا ڕەگ و ڕیشەی هەیە، هێرشێکی تایبەتی لە دژی یەکەیەکی سەربازیی زایۆنیستەکان لە نزیک شاری تەرەنجەی ناوچەی قونەیتەرە لە باشوری سوریا ئەنجام داوە.
پاش پەیوەندی لە گەڵ جێبەجێکاری هێرشەکە، ئەوەی پشتڕاست کرایەوە کە ئەم هێرشە کاردانەوەیەکی بەپەلە و بڕیارێکی مەیدانیی سەربەخۆ بووە، لە بەر ئەوەی کە هێزەکانی ئێمە لە نزیکەوە چاودێری جموجوڵی دوژمنانیان دەکرد، هەر بۆیە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی دوژمن و ژمارەیەک لەوان بریندار بوون و زیانیش بە ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەوان گەیشت.
پەیامی خۆڕاگریی سوریا بۆ دوژمنی زایۆنیستی:
خۆڕاگری چاوەڕوانی فەرمانی کەس نییە و لە هەر ناوچەیەکدا هێزی تۆڵەسەندنەوەی هەیە.
ئەگەر ئەم هێرشە بە بێ پلانێکی پێشوەختە کراوە، ئەی هێرشی دواتر کە پلانمان بۆ ی هەیە، چۆن دەبێت؟
خۆڕاگریی گەلی سوریا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر تێکۆشەرێک لە خۆڕاگریدا وەک سوپایەک دەبێت و هەر چەکێکی ڕوبەڕوی دڵی دوژمنە و داگیرکاران لەم خاکە پاکەدا هیچ ئاسایش و پارێزراوییەکیان نابێت”./.