بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەوێکی باش، جەستە گەرم دەکات، جەستە شێدار دەکات و یارمەتی هەرسکردن دەدات. خەوتن دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی هێزەکان و لە زۆربەی نەخۆشییەکاندا، بە تایبەت لە نەخۆشییەکاندا کە بە هۆی هەرسکردنەوە درووست دەبێت؛ یەکێک لە باشترین ڕێوشوێنەکان ئەوەیە کە بخەویت.
لە ڕاستیدا مێشک و جەستە تەنانەت لە کاتی خەوتنیشدا چالاکن. خەوتن مێشک لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە و کەسەکە ئامادە دەکات بۆ بەئاگابوون. کەمی خەو مەترسی تووشبوون بە تێکچوونی بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە و خەمۆکی و قەڵەوی زیاد دەکات.
پێویستی جەستە بۆ خەوی ڕۆژانە لە منداڵان و هەرزەکاران ٩ بۆ ١٠ کاتژمێره و له گەورەساڵان ٦ بۆ ١٠ کاتژمێر.
لەوانەیە بە خۆت وتبێتت کە خەوی ڕۆژ بە هیچ شێوەیەک وەک خەوتنی شەو نییە. ڕاستە، چونکە بە شێوەیەکی زانستی باشترین کاتی خەوتن، کاتژمێر ٩ یان ١١ی شەو.
ئەگەر تەندرووستی و ڕۆح و ژیانی جەستەت گرنگە، پلان دابنێ بۆ باشترکردنی خەوت. تا هەست بە ماندوێتی مەکە مەچۆ سەر جێگا و خۆت بە شتە درووستەکانی وەک خوێندنەوە و گوێگرتن لە مۆسیقای ئارامکەرەوە ماندوو بکە. تا دەتوانیت دوور بکەوەرەوە لە سەیرکردنی تەلەفزیۆن و مۆبایل پێش خەوتن./.