بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە گەڵ مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 3 ی شوباتی 2025)، وتی: ئێران هەوڵی گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی لە گەڵ عێراق دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێران جەخت لە سەر چالاککردنی کۆمیتە هاوبەشەکان لە گەڵ عێراق دەکاتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق، پەیوەندییەکی بەهێز و پتەوە لە سەرجەم بوارەکاندا و گەلانی هەر دوو وڵاتیش هاوشانی حکومەتەکانی تاران و بەغدا لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، یەک هەڵوێستیان هەیە و هاوکاری دەکەن.
محەممەد باقر قاڵیباف وتی: هەر دوو وڵات بڕیارمانداوە کە لە بەرەی خۆڕاگریدا بین بۆ بەرگری لە ئیسلام و پشتیوانی بکەین و پەیوەندییە ئابوری و سیاسییە هاوبەشەکان زیاتر بکەین و هەروەها لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی ڕۆڵمان هەبێت./.