بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بەرشەلۆنە شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) بە تاکە گۆڵەکەی لیڤاندۆڤسکی لە ئەلاوسی بردەوە. بەڵام لە 10 خولەکی یەکەمدا، مارتن گاڤیرا یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە لە گەڵ تۆماس کۆنچانی کەوتە پێکانەوە. پێکدادانەکە چڕتر بوو لەوەی کە پێدەچوو و هەردوو یاریزانەکە ناچار بوون یاریگاکە بەجێبهێڵن.
مارتن گاڤیرا بە هۆی لێدانی سەری خۆیەوە لە ژێر چاودێری پزیشکێک لە ماڵەوە لە چاکبوونەوەدایە و پێدەچێت پێکانەکەی هێندەی قورس نەبووبێت./.