بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆناڵدۆ لە بەشێک لە چاوپێکەوتنەکەیدا لە گەڵ بەرنامەی تەلەفزیۆنی ئێل چرینگیتۆی ئیسپانیا وتی: هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەبێت ئاگاداری کیلیان ئێمباپێ بن، چونکە ئەو زۆر بەتوانایە. هەروەها پێویستە یانەی ڕیاڵ مەدرید یارمەتی بدات لە پاراستنی. گومانم نییە کە بەختەوەرییەکی زۆر بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەهێنێت.
ناوبراو وتی: من ئێمباپێم خۆشدەوێت، نەک چەندە ئەو کریستیانۆی خۆشدەویست و منیش پاڵەوانی ئەو بووم. بەڵکو پێموایە ئەو یاریزانێکی دیار و بەرچاوە.
ڕۆناڵدۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بە ڕای من نازانێت چۆن وەک هێرشبەر یاری بکات و ڕەنگە لە پۆستە سەرەکییەکەیدا نەبێت. ئەگەر لە ڕیاڵ مەدرید بوومایە، نیشانم دەدا کە چۆن یاری بکات. ئێمباپێ نابێت هێرشبەرێکی ئاسایی بێت بەڵکو دەبێت بە شێوازی خۆی شتەکان بکات./.