بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریدە شەهید ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە سەدا 90 ی قوتابخانەکانی کەرتی غەززە زیانیان پێگەیشتووە و ڕووخاون و بۆ بەکارهێنان شیاو نین.
ناوبراو ڕایگەیاند کە قوتابخانەکانی غەززە تەنانەت لە پاش ئەوەی کە لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە وەک پەناگە بەکارهێنران، بەردەوام کرانە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
فەریدە شەهید ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بەئەنقەست کەرتی پەروەردەی غەززەی لەناوبردووە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 زۆربەی قوتابخانەکانی کەرتی غەززە و ئاژانسی ئۆنڕوای ڕووخاند و ئەوەش ماوەتەوە، کراوەتە پەناگەی هەزاران ئاوارەی فەڵەستینی کە خانووەکانی خۆیان لەم شەڕەدا لە دەست داوە و ئەمەش یەکێک لە سەرەکیترین بەربەستەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنە لە کەرتی غەززە./.