بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سوریا لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنکەرە لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر یەک لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا بەشدار بوون.
ئەمە دووەم سەردانی دەرەوەی ئەحمەد شەرعە لە پاش دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سوریا.
ناوبراو پێشتر سەردانی سعوودیەی کرد./.