بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا، ددانەکان زەرد دەبن، بەڵام شێوازی ژیان و خووەکانی کەسی کاریگەرییەکی زۆریان لە سەر خێرایی یان خاوبوونەوە و ڕێگریکردن لە زەردبوونی ددانەکان هەیە. هۆکارەکانی وەک جگەرە، ماددە هۆشبەرەکان، خواردنەوەکان و بەکارنەهێنانی فڵچەی ددان دەبێتە هۆی زەردبوونی ددانەکان.
شێوازەکانی سپیکردنەوەی ددان
پێویست ناکات هەمیشە سەردانی پزیشکی ددان بکەیت بۆ ئەوەی لە پەڵە زەردە بێزارکەرەکان لە سەر ددانەکانت ڕزگارت بێت، چونکە دەتوانیت لە ماڵەوە ددانی سپیت هەبێت بە شێوازی سادە.
ئەم ماددە و شێوازانە بریتین لە:
زەردەچەوە
سرکەی سێو
خوێی دەریایی
توێکڵی مۆز
بەکارهێنانی زەیتی ڕووەکی
تێکەڵکردنی ئاوی لیمۆ و خوێ./.