بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەنجیر لە ماوەیەکی زۆردا وەک میوەیەک ناسراوە کە تایبەتمەندی تەندرووستی سەرنجڕاکێشی هەیە. میوەی هەنجیر لەو شوێنانەدا گەشە دەکات کە لە زۆربەی ساڵدا گەرم و خۆرگیران و وشکن. زۆرێک لەو ماددە خۆراکییانەی کە پێویستت پێیانە دەتوانرێت بە بەکارهێنانی هەنجیر دابین بکرێت.
کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن:
هەنجیر خۆراکی دەوڵەمەندی پۆتاسیۆمە و دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن بدات.
باشترکردنی هەرسکردن:
جگە لە ڕیشاڵە بەرزەکەی، هەنجیر یارمەتی هەرسکردن دەدات. هەروەها ئەم میوەیە تەندرووستی گشتی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.
زیادبوونی چڕی ئێسک:
هەنجیر سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆم و پۆتاسیۆمە. ئەم کانزایانە دەتوانن پێکەوە کار بکەن بۆ باشترکردنی چڕی ئێسک و لە بەرامبەردا دەتوانێت ڕێگری لە نەخۆشییەکانی وەک پووکانەوەی ئێسک بکات./.