بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و بەغدا و چۆنیەتی پتەوکردنی هاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکان، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و گرنگی هاوئاهەنگی لە هەڵوێست و هەنگاوەکان لە پێناو پشتیوانی لە ئاسایشی و سەقامگیری نێودەوڵەتی تاوتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر پتەوکردنی هاوکاری هاوبەش لە بەرامبەر کێشە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا کردەوە و ڕایگەیاند کە قەیران و کێشەکان دەبێت بە ڕێگای ئاشتییانە چارەسەر بکرێت.
جێگری سەرۆک کۆماری ئێرانیش هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەر دوو وڵاتی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە بە پێویست زانی./.