بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە.
سەرۆک کۆماری عێراق لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە سیاسەتی وڵاتەکەی لە سەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە و لەم چوارچێوەیەدا گرنگی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران دەدات.
لەتیف ڕەشید جەختی لە سەر گرنگی وتووێژی ناوچەیی بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق پەیوەندییەکی زۆر باشی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا هەیە و هەموو کات هەوڵی ئەوەیداوە کە تێڕوانینی لایەنەکان لە ناوچەکەدا لێک نزیک بکاتەوە.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا زەریف بە ئاماژە بە پەیوەندی مێژوویی نێوان ئێران و عێراق، جەختی لە سەر ڕۆڵ و کاریگەری هەر دوو وڵات لە ئاستی ناوچەکەدا کردەوە./.