بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی 14 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی، چالاکییەکانی کەناڵی جزیرەی قەتەری لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بە هاندانی ڕای گشتی عەرەبی و جیهانی ناو برد و وتی: دەبێت بزانین کە قەتەر کەناڵی جزیرە بەڕێوە دەبات، ئەو کەناڵەی کە هانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی دەدات.
ناوبراو وتی: قەتەر دەبێت ئەوە ڕوون بکاتەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا لە کام بەرەدا دەبێت.
نتانیاهۆ وتی کە قۆناغی دووەمی ڕێکەوتنی ئاگربەست ئاڵۆزترە، بەڵام هەوڵ دەدەین بە ئەنجام بگەین.
ڕاشیگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ سەرۆکی چەند وڵاتێک بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی سەبارەت بە کۆچکردنی دانیشتووانی غەززە لە پەیوەندیدایە./.