بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشێک لە میدیاکان هەواڵی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ ڕێگری لە هاوردەی غازی ئێران لە لایەن عێراقەوە دەکات و ئەمەش وەک سزایەکی نوێ لە دژی ئێران جێبەجێ دەکات.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی زیاترکردنی گوشارەکانی ئەمریکا لە دژی ئێرانە و وا دەکات عێراق بەسراوەی وزەی ئێران نەبێت.
سەعید تەوەکولی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانی غازی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا غازی ئەم وڵاتە هەناردەی عێراق دەکرێت و بەم دواییانە گرێبەستێکی باشمان بۆ هەناردەی غاز بۆ عێراق درێژ کردووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕەنگە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ شێوازێکی نوێی هاوردەی غازی ئێران لە لایەن عێراقەوە بێت.
ڕاشیگەیاند کە گرێبەستی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی ماوەتەوە بەڵام ڕێژەی هەناردە بە پێی هەلومەرجەکە زیاد یان کەم دەبێت./.