بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەواف سەلام ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتی لوبنانی ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 1701 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و چاکسازی ڕاستەقینە، تەنیا ڕێگای ڕزگارکردنی لوبنانە لەم دۆخەی ئێستا.
نەواف سەلام ڕایگەیاند کە ئەرک و ڕاسپاردەی کابینەکەی، دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە لوبنان.
سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان هیوای ئەوەی خواست کە کابینەکەی، کابینەی چاکسازی و ڕزگاری بێت.
کابینەی نوێی لوبنان لە 24 وەزیر پێکهاتووە و بە فەرمی کۆتایی بە حکومەتی کاربەڕێکەر بە سەرۆکایەتی نەجیب میقاتی هێنرا./.