بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تەمەنی 40 ساڵیدا هێشتا لە تۆپی پێدا قسەی یەکەم دەکات. ئەم یاریزانە بەنیازی ئەوە نییە بەم زووانە ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکات.
ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند: من لە مۆندیالی 2026 ئامادە دەبم. خەونم ئەوەیە لە گەڵ کوڕەکەم لە تیپێکدا یاری بکەم!
وا دیارە کە یانەی نەسری سعوودیە یارمەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی. ڕۆناڵدۆ تا کۆتایی ئەمساڵ گرێبەستی لە گەڵ یانەی نەسری سعوودیە هەیە و یانەی نەسر هەوڵی درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەم ئەستێرەیە دەدات./.