بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆر ڕێگە هەیە بۆ پاراستنی قەبارەی تەندرووستی مێشک، تەنانەت لە گەڵ زیادبوونی تەمەندایە، که یهکێک لە گرنگترینیان وردبینی له خۆراکە. ئەو 3 ماددە خۆراکییە بەسوودەی کە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێگری لە بچووکبوونەوەی قەبارەی مێشک دەکەن بریتین لە:
1- شوکولاتەی تاڵ:
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە شوکولاتە تاڵەکان یارمەتیدەرن لە بەرزکردنەوەی تواناکانی بیرەوەری و فێربوون.
2- هێلکە:
هێلکە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین 6B و ڤیتامین 12B و ترشی فۆلیکی تێدایە. توێژەرەکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم ڤیتامینانە هەر تێکچوونێکی عەقڵانی دوادەخەن.
3- ماسی:
60 % مێشکمان پێکهاتووە لە چەوری کە نیوەی ترشی چەوری ئۆمیگا 3ن. ترشی ئۆمیگا 3 لە ماسییەکانی سەلەمۆن و سەردین و شاماسیدا هەیە. بە خواردنی لانیکەم یەک ماسی لە هەفتەیەکدا، ئەم ترشە چەورییە سودبەخشانە بهێنە مێشک و ڕێگری لە بچووکبوونەوەی بکە./.