بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەڵکی ئیماندار و شۆڕشگێڕ لە سەرتاسەری ئێران لە ژن و پیاو، پیر و گەنج بەشدارییان لەم ڕێپێوانەدا کرد، ئەوان درووشمی ” مردن بۆ ئەمریکا ” و ” مردن بۆ ئیسرائیل ” یان بەرزکردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات کردەوە.
ئێرانییەکان وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی فەڵەستین و خۆڕاگریی غەززە، تاوان و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان ئیدانە کرد.
ئەم ڕێپێوانە پیشاندەری هێز و یەکگرتوویی گەلی ئێرانە لە بەرامبەر دوژمنان.
لە تاران جەژنی 46 ساڵەیی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بەشداری چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک بەڕێوەچوو.
وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری تاران و لە پەراوێزی ڕێپێوانە مەزنەکەی خەڵک، پێشانگای دەسکەوتە سەربازی و بەرگرییەکانی بەڕێوەبرد.
لە ڕێپێوانەکەی 22 ی ڕێبەندانی ئێران، خەڵک ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، حزبوڵڵای لوبنان، فەڵەستین، حەشدی شەعبی و یەمەنیان لە دەستدا بوو.
وێنەی شەهیدانی بەرەی خۆڕاگری (شەهیدان سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئیسماعیل هەنیە، یەحیا سینوار و ….. ) لە دەستی خەڵکدا بوو.
لە تاران دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و خەلیل حەیە جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە وتارێکدا جەختیان لە سەر بەردەوامی خۆڕاگری و پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین و بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە./.