بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میوەی لیمۆ بە زەرد و سەوزەوە لە بازاڕدا بوونی هەیە. لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و بە دژە ئۆکسێنەر ناسراوە. ئەم دژە ئۆکسێنەرە خانەکانی لەش دەپارێزێت لە تێکچوون و لە ئەنجامدا یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان.
تایبەتمەندییەکانی میوەی لیمۆ بریتین لە:
1- پاراستنی تەندرووستی سیستەمی بەرگری لەش
2- پاراستنی تەندرووستی دڵ
3- یارمەتیدان بۆ لابردنی بەردی گورچیلە
4- پاراستنی تەندرووستی لە کاتی دووگیانیدا
5- تەندرووستی پێست
6- ڕێکخستنی پەستانی خوێن./.