بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێوازی یاریکردنی ڕافینیا بە ڕاهێنانی هانسی فلیک گۆڕانکارییەکی باوەڕپێنەکراوی هەبووە و توانی جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی لوتکەی خۆی و ئەم وەرزە بوو بە ئەستێرەی بەرشەلۆنە بە ئاستێکی بەرزی یاریکردنەوە، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە سەرکەوتنی تیپەکەدا.
میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە کە یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە گرێبەستی ڕافینیا تا ساڵی 2029 درێژ بکاتەوە و لە هەمان کاتدا، پاداشتێکی تایبەتی هەیە بۆ ئەو ئاستە بەرزەی تۆماریکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گرنگی پێگەی ڕافینیا لە تیپەکەدا. بەرشەلۆنە بەنیازە مووچەی ڕافینیا لە گرێبەستە نوێیەکەیدا زیاد بکات. ئەم زیادکردنی مووچەیە لە وەرزی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت./.